سێیەمین خولی فیستیڤاڵی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی هەورامانی تەخت لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بە ژن و پیاوەوە سەرقاڵی دەف ژەنین بوون.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، سێیەمین خولی فیستیڤاڵی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی سەر بە ناوچەی شاری کامیاران بەڕێوەچوو، بە بەشداربوونی زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس.
هەروەها، جگە لە دەف ژەنین، لە رێوڕەسمەکەدا
سروودی ئایینیش خوێندرایەوە.
چەندین ساڵە ئەم فیستیڤاڵە لەم گوندە ئەنجام
دەدرێت و خەڵکی لە وڵاتانی دراوسێشەوە بەشداریی تێدا دەکەن و ناوبانگێکی زۆری هەیە،
تەنانەت لەنێو لیستی بابەتە کلتورییەکانی رێکخراوی یونسکۆشە.
پاڵنگان لە ناوچەی هەورامان و لەنێوان شارەکانی
کامیاران و پاوە هەڵکەوتووە، بەپێی دوایین سەرژمێری گشتی، پاڵنگان نزیکەی ٢٠٠ ماڵە
و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی هەزار کەسە.
پاڵنگان لە قەدپاڵی چیایەکی بەرز هەڵکەوتووە و
خانووەکانی لە بەرزایی و نێو تاشەبەردی چیاکان بە شێوازی پلیکانەیی دروستکراون، رووباری سیروانیش بە داوێنی گوندەکەدا تێدەپەڕێت.