سەردێڕ:

رێبەری زیندانیکراوی کورد: بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆ‌هەڵوەشاندنەوە مێژوویی بوو

PM:04:12:13/05/2025

3480 جار خوێندراوەتەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیارەکەی کۆنگرەی ١٢ مێژووی بووە.


ئەمڕۆ سێشەمەمە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە وتی، بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە و پەیامەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو دەکات.

دەشلێت، بڕیارەکەی کۆنگرەی ١٢ مێژووی بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بڕیارەکانی ١٢ـەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبووە، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی په‌كه‌كه‌ و کۆتایی بە خەباتی چەکداری هاتووە، بەوەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنرا کە لەژێر ناوی په‌كه‌كه‌دا ئەنجام دەدرا.














گەلەری