کۆمەڵ و یەکگرتوو و پارتی و یەکێتی و چەند هێزێکی دیکە لە کۆبوونەوەدان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ پارتی و یەکێتی و چەند هێزێکی دیکە لە کۆبوونەوەدان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە سەرووبەندی
هەوڵەکانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک دژی پارتی و یەکێتی
کۆمەڵی دادگەری لە بەرەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کشایەوە و بەشداری کۆبوونەوەی ئەو
هێزانەی نەکرد.
بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵ لەگەڵ پارتی و
یەکێتی و چەند هێزێکی تر لە کۆبونەوەدان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە ناوچە
دابڕێندراوەکان .