وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی کاربەڕێکەر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕی له ٩٥٩ ملیار و ٥١٤ ملیۆن دینار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆران.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ خرایە سەر هەژماری بانکیمان.
ئه‌وه‌شییخسته‌ڕوو، بڕی ٩٥٩ ملیار و ٥١٤ دینار
وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری
بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە نزیکترین
کاتدا وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچە بلاودەکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە
دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ٥٠ رۆژە
مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی چواریان پێنەدراوە و دارایی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ
پابەندنەبوونی هەرێم گەڕاندەوە.