سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە هەنگاوێکی مێژووییە

PM:07:10:12/05/2025

1544 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازەدا هەنگاوێکی مێژووییە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، یەکێتی پشتگیرە بۆ پرۆسەی ئاشتی و هاوکاری بۆ سەرخستنی ئەم هەوڵە، پێیانوایە چەکدانان بەشێکی پرۆسەکەیە و دەبێت هەنگاو و بەشەکانی دیکەی پرۆسەکە جێبەجێبکرێت.

وتیشی، تەنیا رێگا بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کوردە.

ئاماژە بەوەشکرد، پشتگیری پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دەکەین تاوەکو لاپەڕەیەکی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان
هەڵبدرێتەوە و هەنگاو بۆ کارکردنی پێکەوەیی بنرێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی کوردستان هەبێت.


شەیدا فەرهاد













گەلەری