نیچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "پێشوازی لە بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکەین، دەشڵێت، ئامادەیی تەواو دەردەبڕین بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەکە".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەو هەنگاوە نیشانەی پێگەیشتنی سیاسییە و رێگە بۆ دیالۆگێکی راستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
وتیشی، ئێستا ههموان چاويان لهوهيه ئەم
هەنگاوە گرنگه، بە هەنگاوی ديكهى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە
پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە و زەمینەیەکی دروست و گونجاو دههێنێته
ئاراوه و دهبێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له
توندوتیژی و ئازار و مهينهتى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، ستایشی رۆڵی
سەرۆککۆماری تورکیا دەکات لە پشتگیریکردن و ههوڵهکانی بۆ سهرخستنی پرۆسهکه.
جەختیشدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان وهك ههميشه
پشتگیريی ههموو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات
و هیوادارن ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە.