هونەرمەندی راپەری کورد ناسراو بە خەتەر بە مردووی لە ماڵێکدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، میدیا ئەڵمانییەكان بڵاویانكردەوە، تەرمی ژیوار حیجابی، راپەڕی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیا و ناسراو بە خەتەر لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.
باسیان
لەوەشکرد، تیمەكانی پۆلیسی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و
تا ئێستاش هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو راپەرە كوردە نازاندرێت.
وتیشیان، لەبارەی
هۆکاری مردنی خەتەر لێکۆلێنەوەکان گەشتوون بەوەی هیچ زەبرێکی بەرنەکەوتووە بەڵام هێشتا
لەلێکۆڵینەوەبەردەوامن.
ژیوار حیجابی،
ناسراو بە خەتەر لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و لە
تەمەنێكی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەیدا روویان لە وڵاتی ئەڵمانیا كردووە و لەوێش
بەكاری هونەری دەركەوت و خاوەنی چەند ئەلبومێكە و بەیەكێك لە بەناوبانگترین راپەرە
ئەڵمانییەكان دەناسرێت.