PM:11:09:08/05/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردنی کاردیناڵێکی ئەمریکی بە پاپای ڤاتیکان، شەرەفێکی گەورەیە بۆ وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی رۆبێرت پریڤۆستی بە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات و دەشڵێت، هەڵبژاردنی ئەمریکییەک بە پاپاـی ڤاتیکان شەرەفێکی گەورەیە بۆ وڵاتەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە تامەزرۆییەکی گەورە چاوەڕێی
یەکەم دیداری پاپا لیۆی چواردەیەم دەکات.
ئەوەش لە کتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای دوو جار
دەنگدان و دوو جار بەرزبوونەوەی دووکەڵی رەش، دواجار دووکەڵی سپی دەرکەوت و هەموو
کەنیسەکانی رۆما زەنگی هەڵبژاردنی پاپای نوێیان لێدا و رۆبەرت پریڤۆست بووە
٢٦٧ـمین پاپای ڤاتیکان و دوای ١٧ رۆژ لە مردنی پاپای ڤاتیکان بە پاپای نوێ
دیاریکرا و ناوی لیۆی چواردەیەمی لەخۆی ناوە، یەکەم کاردیناڵی ئەمریکییە لە
مێژوودا کە دەبێتە پاپای کڵێسای کاسۆلیکی.