PM:09:24:07/05/2025
18760 جار خوێندراوەتەوە
پهروهردهی ههرێم شوێن و هۆڵی تاقیكردنهوهی وزاری خوێندكارانی ١٢ی ئامادهیی راگهیاند و داواكاریشه رۆژێك پێش ئهنجامدانی یهكهم تاقیكردنهوه سهردانی هۆڵهكه بكهن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پێویستە رۆژێک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی یەکەم، واتە لە رێکەوتى ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٧ و نیوی سەرلەبەیانی، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ خولی یەکەم.
وتیشی، لەکاتی
بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی خوێندکار، پێویستە بە زووترین کات
سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
هەروەها، لەم لینکەی خوارەوە خوێندکاران بە پێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان
بزانن
لەم لینکەوە بزانە لە کام قوتابخانە تاقیکردنەوە دەکەیت