PM:05:19:07/05/2025
11232 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان ئاگر لە کۆگایەکی کەلووپەلی کارەبایی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، ئیسماعل عەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ناحیەی رزگاری بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرەکە لە ٪٩٥ ـی کۆنتڕۆڵکراوە و لە ٪٥ـی ماوە کۆنتڕۆڵبکرێت، زیانەکانیشی بە نزیکەی ٤٠٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵکەن.
وتیشی، بەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.