سەردێڕ:

سەرۆک کۆماری عێراق: پێویستە پڕۆسەی خوێندن بەرەو پێشتر ببەین

PM:04:58:07/05/2025

1252 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندندا کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و د.نەعیم عوبدی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی عێراق کۆبوونەوە و پلانەکانی داهاتوویان بۆ پەرەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا خستەڕوو.

باسی لەوەشکرد، پێویستە گرنگی بدرێت بە  خوێندکارانی دەرچوو و بەشدارپێکردنیان لەخولەکانی گەشەپێدان پێش دامەزراندنیان بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموون و لێهاتوویی و توانا تەکنیکییەکانیان.
هەروەها، ئاماژەی بە پێویستی فراوانکردنی سیستمی سکۆلەرشیپ کرد بۆ هاندانی خوێندکاران بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان لە بواری فێرکردن و زانستدا.













گەلەری