سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی مۆڵەتی مانگێک بەم شوێنانە دەدات

PM:02:57:07/05/2025

1732 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی مۆڵەتی ٣٠ رۆژ دەدات بەم نەخۆشخانە و کۆمەڵگە تەندروستی و سەنتەرەکان کە مۆڵەتیان نیە یان مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە بە زوویی مۆڵەتەکانیان دەربهێنن یان نوێبکەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئایاری٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت ئاگاداری سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی كەرتی تایبەت دەكات كە لەئێستادا مۆڵەتیان نیە یاخود مۆڵەتەكانیان بەسەرچووە مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان تەواو بكەن و بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

 













گەلەری