میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، لە موسڵ سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا، بڵاویانکردەوە، سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا و تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵە و خەڵکی گەڕەکی رەفاعییە لە موسڵ.
وتیشی،
دوو رۆژ پێش ئێستا بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، رەوانەی نەخۆشخانە
کراوە.
باسی
لەوەشکرد، نمونەی پشکنینەکە رەوانەی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی ناوەندی لە بەغداد
کراوە، بەپێێ ئەنجامەکەش، کە ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە، کەسەکە تووشبووی تای خوێنبەربوونە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تووشبووەکە لەئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەری پێویست
وەردەگرێت.
هاوکات،
ئەمەش سێیەم حاڵەتی تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە
پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.