سەردێڕ:

بانکی رەشید لە بەرژەوەندی حاجییان بڕیارێک جێبەجێدەکات

PM:12:52:07/05/2025

4748 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رەشید داوا لە لقەکانی دەکات، دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان بفرۆشن کە ١٣٢ هەزار دینارە، واتە هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، سەرجەم لقەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە نرخی فەرمی (١٣٢) هەزار، دۆلار بە حاجییان بفرۆشن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە، بانکی ناوەندیی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بازرگانیی عێراقی، ئیسلامی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن کرد و تێیدا هاتبوو، "لە ژێر رۆشنایی ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ کڕینی دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتیاران لەلایەن حاجییانەوە، بە بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ هەر حاجییەک، بەپێی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو، واتە بە هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک، بفرۆشرێت".

بانکی ناوەندی باسی لەوەشکردبوو، پێویستە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بەم میکانیزمە، سەرجەم حاجییان بگرێتەوە کە لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن.













گەلەری