بەهای دۆلار هاڕەی کرد و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٤٢ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوە کردبوو، لە رێکارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار بەردەوامن و هەوڵ دەدەن نرخەکەی جێگیر بکەن.
نرخی سەرجەم دراوەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار ٩٥٠ دینارە
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ تمەنی ئێرانی.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨١٦ لیرەی تورکی.
١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٢ هەزار دینارە.
١٠٠٠ کرۆنی سویدی بە ١٢٥ هەزار دینارە.