AM:09:55:07/05/2025
1400 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی تر کۆبوونەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیاری کردنی نرخی کارەبا گرانەکەی دواخرا، بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی کاربەڕێکەر ویستی نییە نرخەکەی دیاری بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی ئەو زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، کۆبوونەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی نرخی کارەبا گرانەکە و پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
دواخستنی دیاریکردنی نرخی کارەبا گرانەکە،
دەرخەری ئەوەیە حکومەتی کاربەڕێکەر ویستی نییە بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبا
گرانەکەی.
هاوکات بەپێى ئەو پلانەشی حکومەتی کاربەڕێکەر دایناوە هەر کیلۆواتێک
کارەبا بە نزیکەى ٢٠٠ دینار خەمڵێندراوە، بەوەش مانگانە هاوڵاتیان زیاتر لە ٢٠٠
هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ دێتەوە.