دوای لێدوانە نوێیەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر سەپاندنی باجی گومرکی بەسەر دەرمان و ئەو فیلمانەی کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێن، نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و هەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
باجە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ و لێدوانە نوێیەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەرسەپاندنی باجی گومرکی بەسەر دەرمان و ئەو فیلمانەی کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێن، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لەلایەن وەبەرهێنەر و بازرگانانەوە دووبارە زیادکردووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٢٧ هەزاردینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٤ هەزار دینارە