سەردێڕ:

حکومەتی عێراق کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگیدا

PM:11:17:06/05/2025

2392 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سودانی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دا لەوانە دامەزراندنی سندوقی خانەنشینان و دروستکردنی کۆمەڵگای تایبەت بە دادگاکان لە سەرجەم شارەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایارـی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەکەی حکومەتی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق بڕیاریدا بەدامەزرێنەرانی کۆمپانیاکی گشتی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت، بە شێوەیەک بانکی بازرگانی عێراق و چەندین بانکی تر بەشداردەبن تێیدا و وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش لەخۆ دەگرێت.

هەروەها، حکومەتی عێراق بڕیاریشیدا بە پاڵپشتیکردنی جووتیاران و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان و دابینکردنی قەرزی بەردەوام بۆ جوتیارانی بەرهەمهێنی برنج و هاوکاری کردنیان لە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیاندا و لابردنی باج لەسەریان.

لە بارەی هەڵبژاردنیشەوە، حکومەتی عێراق واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆری پەسەندکرد، بە مەبەستی دابینکردنی کامێرای سەلماندن بۆ ئەو دەنگدەرانەی لە ڕۆژی دەنگدان پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە.

هاوکات، لە چوارچێوەی هەوڵەکان حکومەتی عێراقیش بۆ پارساتنی سەروەری دادگاکان، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی تایبەتبۆ دامودەزگا دادوەرییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی تێچووی گشتی بۆ جێبەجێکردنی ١٥ تۆڕ و وێستگەی گلدانەوەی ئاوی باران لە ناوەند و دەرەوەی شارەکانی عێراق.













گەلەری