PM:10:43:06/05/2025
1720 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە بەردەم دوکانێکدا دەمەقاڵێ و شەڕە چەقۆ دەکەوێتە نێوان دوکاندار و شۆفێرەکە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئەمرۆ سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک بە ئێن ئار تی راگەیاند، لە نێوان شۆفێرێک و دوکاندارێک دەمەقاڵێ و شەڕە چەقۆ درووست دەبێت بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە لەبەردەم دوکانەکەدا ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووە.
وتیشی،
شەڕەکە بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێلێک بووە لەبەردەم دوکانێکدا و بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵەی
نێوان دوکاندار و شۆفێرەکەوە پێنج کەس برینداربوون.
سۆران محەمەد ـ کەرکوک