بە پێی دواین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی چوار، بڕیارە لە ئەمڕۆوە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم لە دارایی عێراق دەستپێبکات و شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەریش گەیشتنە بەغدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئارتی راگەیاند، لەدوای ئەوەی هەفتەی پێشوو سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی کە مووچەی هەرێم رەوانە بکرێت بۆ مانگی چوار، چاوەرواندەکرێت رێکارەکانی ناردنی پارەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێبکات.
چاوگەکە وتیشی، چەند رێکارێکی کارگێڕی پیویستە
ناردنی پارەکە ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە رەوانە نەکرێت ڕەنگە ناردنی پارەکە بکەوێتە سبەی
یان دوو سبەی.
بەپێی قسەی چاوگێکیش، شاندێکی تەکنیکی دارایی
هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا تا رێکارەکانی گواستنەوەی پارە و ناردنی بۆ هەرێم
تەواوبکەن بڕیارە بۆ مانگی چوار بەغدا بڕی ٩٥٢ ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم
بنیرێت.
ئەمەش لە
کاتێکدا، رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەجۆرێکە کە حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە نیوەی
داهاتی ناوخۆ رادەست بکات بەڵام مانگانە نزیکی ٥٠ ملیار دینار رادەستی بەغدا
دەکات، وەزارەتی دارایی عێراقیش ئەو بڕە پارەیە بە کەم دەزانێت چونکە بەپێی
داتاکانی حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی ناوخۆ مانگانە ٣٤٥ ملیار دینارە.