AM:09:59:03/05/2025
952 جار خوێندراوەتەوە
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان، یادی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌رز راده‌گرێت كه ساڵانه ده‌كه‌وێته ٣ـی ئایاره‌وه، له‌م بۆنه‌یه‌شدا هۆشداری ده‌دات له مه‌ترسی به‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكرد (AI) وه‌ك ئامرازێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ساخته هه‌واڵ و زانیاری گهمهپێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان و داوای باشكردنی ژینگه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادكردنی حوكمدراوان ده‌كات.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبیری یۆنسكو(UNESCO) له ژێر دروشمی "رووماڵكردن له جیهانێكی نوێ‌دا، كاریگه‌ریی ژیریی ده‌ستكرد (AI) له‌سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و میدیا"، یادی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی كاریگه‌رییه‌كانی (AI) په‌یوه‌ندی
به‌و گۆڕانه‌وه هه‌یه كه زیره‌كی ده‌ستكرد هێنایه ئاراوه، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه
ئه‌و ئامرازانه به رۆژنامه‌نووسان ده‌به‌خشێت، كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی
راپۆرتی بنكۆڵكاری، دروستكردنی ناوه‌ڕۆكی میدیایی، وردبینی له خستنه‌رووی راستییه‌كان،
له‌گه‌ڵ به‌رده‌ستخستنی خزمه‌تگوزاری ده‌ستڕاگه‌یشتن به زمانه‌كان و باشتركردنی
شیكاری له داتاكان، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیاكه هه‌ڵگری مه‌ترسییه بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌واشه‌كارانه، ساخته‌كردنی ده‌نگ و ره‌نگ، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری
هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ چاودێریكردنی ڕۆژنامه‌نووسان.
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه پیشه‌ییه‌كانیش، ژیریی ده‌ستكرد (AI) مۆدێلێكی
نوێی بازرگانی میدیای ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش مشتومڕو نیگه‌رانی زۆری به‌دوای خۆیدا
هێناوه سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژووری هه‌واڵ و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان
و مووچه و پاداشتی ماندووبوونیان به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌وان
ڕاپه‌ڕێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختدكاته‌وه، ژیریی ده‌ستكرد رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له ده‌سته‌به‌ركردنی خێرای زانیاری تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام نابێت بكرێت به ئامرازێكی دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ساخته
هه‌واڵ و زانیاری گهمهپێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان
و رۆژنامه‌نووسان.
سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌م رۆژ و بۆنه‌یه‌ش به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی
بڵێت، هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی گفتوگۆی دیموكراسییه
بۆ دربازبوون له قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی، ئه‌مه‌ش پێویستی به فره‌یی راسته‌قینه‌ی
میدیا و ئازادی كاركردنیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری و بیربۆچوونی
جیاواز هه‌یه، دوور له گوشار و پێشێلكاری و به دابینكردنی ژینگه‌ی كاركردنی
گونجاو بۆ رۆژنامه‌نووسان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌نته‌ری میترۆ داوا له حكومه‌تی کاربەڕێکەر ده‌كات، "زه‌مینه خۆش بكات تا میدیا ڕۆڵی خۆی ببینێت و ئاسته‌نگه‌كانی
به‌رده‌م كاركردنیان نه‌هێڵیت، پێشێلكاران و تاوانكارانی به‌رامبه‌ر میدیاكاران
ڕووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه و كارێك بكات ده‌ربازیان نه‌بێت له سزا.
ده‌شڵێت، "با ڕۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ
به پێداچوونه‌وه به حوكمه دادوه‌رییه‌كان دژ به رۆژنامه‌نووسان، "شێروان
شێروانی" و "قاره‌مان شوكری" و هه‌ڵگرتنی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر
"ئومێد په‌روشكی" و ئازادكردنیان".
هه‌روه‌ها
میترۆ جه‌خت له رۆڵی گرنگی میدیا ده‌كاته‌وه له بڵاوكردنه‌وه زانیاری و
گه‌یاندنی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه، به ئامانجی هۆشیاری زیاتر بۆ تاكه‌كان،
ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه و رتكردنه‌وه‌ی گوتاری رقوكینه و
كۆتایهێنان ئاشكراكردنی نهێنی كه‌سی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی
گشتی و ره‌هه‌ندی كه‌سی تایبه‌ت، له بڵاوكردنه‌وه‌دا.
سه‌نته‌ری
میترۆ راشیگه‌یاندووه كه "سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رۆژنامه‌نوسی كوردستان و
ئازادی بۆ حوكمدراوان و راگیراوان".