وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی بهغدا بۆ ماوهیهكی كاتی (یهك كاتژمێر) بههۆی خراپی كهشوههوا سهرجهم گهشتهكانی رۆشتن و هاتنی راگرت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو بڕیارە تەنیا فڕۆکەخانەى بەغداى گرتووەتەوە و گەشتکردن بەسەر
ئاسمانى عێراق بەردەوامە و رانەگیراوە.
وتیشی، دواى کاتژمێرێک لە داخستنى فڕۆکەخانەکە،
بەگوێرەى دۆخى کەشوهەوا بڕیار لەبارەى درێژکردنەوەى یان دەستپێکردنەوەى گەشتەکان
دەدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە
ئاستی بینین کەمبووەتەوە.