سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگەیەنینە ١٤ گەڕەکی دیکەی شاری سلێمانی و هەولێر

PM:08:48:30/04/2025

6532 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دەستدەکەن بەدابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ١٢ گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی شاری سلێمانی، هەروەها، پێشتر ئێن ئاڕ تی دوای سۆراغێکی زۆر ئەوەی دەستکەوت کە نرخی کیلۆواتێک کارەبا لە کارەبا گرانەکە بە ١٩٨ دینار دانراوە بۆ ئەو کەسانەی ٨٠٠ کیلۆوات بەکاردەهێنن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دەستدەکەن بە دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ١٤ گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر و سلێمانی و بەپێی سۆراغێکی ئێن ئاڕ تی نرخی کیلۆواتێک کارەبا لە کارەبا ٢٤ کاتژمیریەکەدا بە ١٩٨ دینارە.

هەروەها، کارەبا گرانەکە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر بریتین لە شۆرش، کانی، نوسەران، کوێستان، کۆماری، رووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، ئازار، زانکۆ، حەمرین و شارەوانی، گەڕەکەکانی شاری سلێمانیش بریتین لە هەواری تازە و بەشێکی تووی مەلیک.

هاوکات، پێشتر ئێن ئار تی دوای سۆراغێکی زۆر ئەوەی دەستکەوت، کە نرخی کیلۆواتێک کارەبا لە کارەبای ٢٤ کاتژمیری بە ١٩٨ دینار دانراوە بۆ ئەو کەسانەی ٨٠٠ کیلۆوات بەکاردەهێنن، بەپێی ئەنجامی رووپێوییەکیش، کە پێشتر وەزارەتی کارەبا کردوویەتی ٪٧٠ـی خێزانەکان زیاتر لەو بڕەکارەبایان پێویستە، بەمەش پارەی مانگانەکەی هەر ماڵێک دەگاتە ٣٥٠ بۆ ٤٥٠ هەزار دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەرێم خاوەنی یەدەگێکی گەورەی نەوت و غازە و ئەو نرخەی کە بۆ ئەو کارەبایە دیاریکراوە ١٠ هێندەی ئەو نرخەیە کە حکومەتی کاربەڕێکەر پێیدەدات.













گەلەری