PM:03:06:30/04/2025
2568 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى ناوخۆی عێراق دوو توێژ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، بۆ ئاسانکردنى رێوشوێنەکان بڕیاردرا منداڵانى تازە لەدایکبوو لەکاتى دەرهێنانى تۆمارى لەدایکبوون بیان الولادە و گەورە ساڵانى سەروو تەمەن ٦٥ ساڵ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنیی پێشوەختە بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى ببەخشرێن.
وتیشی، بۆ ئەو کەسانە دەتوانرێت راستەوخۆ روو لە
فەرمانگەکانى تایبەتمەند لە سەرتاسەرى وڵات بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنى
لە ئەمساڵدا تایبەت بە دەرهێنان و نوێکردنەوەى کارى نیشتمانى، کە جێگرەوەى
ناسنامەى بارى کەسێتى و رەگەزنامەیە، دەرچوو.