PM:08:23:27/04/2025
5880 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی بەهۆکارێکی نادیار دوورخرایەوە لە پۆستەکەی و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی یەکیتیش زیاتر بوون و دوێنێ لەلایەن هێزیكی یەکێتی بە شەق و زللە هێرشکرایە سەر بەرپرسێکی باڵای ئەو حزبە و لە چەند رۆژی رابردووشدا لەلایەن هێزێکی دیکەوە تەقە لە پاسەوانەکانی وتەبێژی یەکێتی کراوە و دوو پاسەوانی بریندارکراون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتى کۆبوونەتەوە چاوگێک لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە وتەبێژى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى کە سەعدى ئەحمەد پیرەیە لاببرێت، وتەبێژێک بەناوى وتەبێژى سەرۆکى یەکێتى دیارى بکرێت.
ئەوەش لە دوای
ئەوەی بەپێی زانیارییەکان، چەند رۆژێک لەمەوبەر هێزیكی یەکێتی لەگەڵ پاسەوانەکانیسەعدی
پیرە، وتەبێژی یەکيتیدەبێت بە
دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا، فیشەک بە دوو پاسەوانیەوەدەنێن و بەسەختی برینداریان
دەکەن، هەر بەپێی زانیارییەکان پاسەوانەکان ئێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەر پزیشکی
وەردەگرن.
دوێنیش لە کاتی کۆتایی هاتنی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلە لەلایەن
هێزیکی یەکێتی هێرشکرایە سەر زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی و پاسەوانەکانی.