سەردێڕ:

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

PM:06:52:23/04/2025

3996 جار خوێندراوەتەوە

عێراق رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەکاتە پشوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، ١ـی ئایار، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، پشوو رادەگەینرێت لە سەرجەم دامودەزگا فەرمی و حکومییەکان.

هاوکات، پەرلەمانی عێراق ئەم پشووەی لە یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ پەسەندی کردووە.













گەلەری