سەردێڕ:

١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت

AM:08:42:22/04/2025

1572 جار خوێندراوەتەوە

٢٢ـی نیسانی هەموو ساڵێک، ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە و ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت و رۆژی ٢٢ـی نیسانی ١٨٩٨ رۆژنامەی کوردستان یەکەم ژمارەی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن مقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرکرا، کە یەکەم رۆژنامەی کوردییە لە مێژووی رۆژنامەگەریی کوردیدا.


رۆژنامەکە ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو و بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بوو، یەکەم ژمارەی بە کوردیی کرمانجی دەرچوو، رۆژنامەکە بە خۆڕایی بڵاو دەکرایەوە و بەرھەڵستیی دەسەڵاتی عوسمانیی دەکرد و لەلایەن کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پشتگیری دەکرا.

بەھۆی دژایەتیی لایەنی عوسمانی، ئەوا رۆژنامەکە ژمارەکانی لە چەند شارێکی جیا چاپ کران، لە دوای قاھیرە ئەوا لە شارەکانی ژنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپ کران، رۆژنامەکە لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی قەدەغە کرابوو، بەڵام بەشێوەی قاچاغ دابەش دەکرا. بەگوێرەی نامەیەکی سەرنووسەرەکەیەوە، ئەوا ڕۆژنامەکە لە شارەکانی ئامەد، مێردین، ئەدەنا و دیمەشق خوێنەری ھەبووە. لە ژمارەی شەشی ڕۆژنامەکەوە، ئەوا کاری چاپکردن و سەرنووسەری کەوتە دەست عەبدولڕەحمان بەدرخان، کە برای بچووکی میقداد بوو.

دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان لەو سەردەمەدا کە کورد خاکەکەی داگیر کراوە، هەندێک بە شۆڕشێک لە بواری راگەیاندن ناوی دەبەن، هەموو ژمارەكانیشی دوور لە خاکی کوردستان دەردەكرا.

دوای ١٢٧ ساڵ هێشتا ئازادیی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەنوسان لە هەرێم دابین نەکراوە و گرتن و کوشتن و پێشلکاری و توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە.














گەلەری