سەردێڕ:

لەم ناوچانە بارانبارین دەستپێدەکات

AM:09:35:21/04/2025

4868 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان هەورە و ئەگەری باران بارینێکی کەمیش هەیە لەناوچە جیاوازەکان و وتیشی، پلەکانی گەرما تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت.

باسی لەوەشکرد، سبەینێ ئاسمانی هەرێم پەڵە هەورە و ئەگەری تاوە باران هەیە، دەشڵێت بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٨  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی

 













گەلەری