AM:10:37:20/04/2025
2032 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دەستدەکەن بە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی رۆژێک پێش خۆیان.
کەشناسی عێراقیش
باسی لەوەکردووە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،
بەڵام خۆڵبارینەکە کەم دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی هەرێم وردە وردە بەرزدەبنەوە.