PM:08:56:19/04/2025
1180 جار خوێندراوەتەوە
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نۆ ملیۆن هاوڵاتیی لە دەنگدان بێبەشدەبن.
ئەمرۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، حازم رەدینی، جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەدانی عێراق لەدوای زیادکردنی ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٧ـن دەگاتە ٢٧ ملیۆن و ١١٨ هەزار دەنگدەر، بەڵام بە نزیکەیی ٢٠ ملیۆن دەنگدەر ناویان لە تۆماری دەنگدەران نوێکراوەتەوە و مافی دەنگدانیان دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای
هەڵبژاردنەکان ژمارە چواری ساڵی ٢٠٢٣ نۆ ملیۆن دەنگدەر لە مافی دەنگدان بێبەشدەبن.
باسی لەوەشکرد، لە ٢٤ـی ئەم مانگە نوێکردنەوەی
تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت، بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبێت
پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەکەی درێژبکاتەوە.