سەردێڕ:

توێژینەوەیەک هۆکاری زیرەکی منداڵی یەکەمی ناو خێزانەکان ئاشکرا دەکات

PM:02:06:19/04/2025

2624 جار خوێندراوەتەوە

منداڵە یەکەمەکان زیرەکترینن بەهۆی ئەو هاندانی دەروونییەی کە پێش هاتنی خوشک و برایەکی دیکەیان پێدەبەخشرێت.


روونکردنەوەیەکی ئەم بابەتە لە توێژینەوەیەکی گۆڤارەی "PNAS"دا بڵاوکراوەتەوە، کە دەڵێت لەدایکبوون دەتوانێت کاریگەری لەسەر زیرەکی هەبێت بەهۆی هۆکارە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکان.

هاوکات چەند خاڵێک دەخاتەڕوو لەوانەش:

1. سەرنجی دایک و باوک: بە شێوەیەکی گشتی منداڵە یەکەمەکان لە سەرەتای ژیانیاندا سەرنجی دابەشنەکراو لەلایەن دایک و باوکیانەوە وەردەگرن. کاتێک خوشک و براکانی دیکە دێنە ناو خێزانەکەوە، ئەو سەرنجە دابەش دەبێت، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر جۆری هاندانی دەروونی هەبێت کە هەر منداڵێک وەریدەگرێت.

2. رۆڵی وانەوتنەوە یاخود چاولێگەری: زۆرجار خوشک و برا گەورەکان لەگەڵ خوشک و برا بچووکەکانیان رۆڵی راهێنەر یان وانەوتنەوە دەگرنە ئەستۆ. بە مانایەکی تر مناڵی یەکەم وادەکات کە ئەوانەی دوایی خۆی چاوی لێبکەن ئەمەش وەک کێسێکی زیرەک تەماشا دەکرێت.

3. هۆکارەکانی پێش لەدایکبوون و تەندروستی: هەندێک لە تیۆرییەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دووگیانی یەکەم زیاتر تەندروستترە، لەوانەیە بەشداربێت لە سوودی کەم لە گەشەکردنی مێشکدا، هەروەها منداڵی یەکەم کەمتر تووشی ئاڵۆزییەکان دەبن کە لە دووگیانی دواتردا روودەدەن.

٤. داینامیک و چاوەڕوانییەکانی خێزان: زۆرجار دایک و باوک چاوەڕوانی زیاتریان هەیە بۆ یەکەم منداڵیان، لەوانەیە وەبەرهێنانی زیاتر لە پەروەردە و گەشەپێدان بکەن، ژینگەیەک دروست بکەن کە پاڵپشتی گەشەی فیکری بکات.













گەلەری