سەردێڕ:

دووەم خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆما دەستپێدەکات

AM:09:05:19/04/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووەم خولی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دەستپێدەكەنەوە، ئەوەش دوای هەفتەیەک لە خولی یەکەم، کە هەردوولا بە دانوستانێكی بونیادنەر وەسفیان کرد.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دانوستانەكانی ئەمجارە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، كە شەوی رابردوو گەیشتە رۆما، سەرۆكایەتی وەفدی ئێران دەكات، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆكایەتی وەفدی ئەمریكا دەكات، بە نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان.

هاوکات ئەمە دووەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتە لە دوای کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە رێککەوتنە ئەتۆمییەكەى نێوان واشنتۆن و تاران.

هەروەها رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی لەزاری بەرپرسێكی ئەمریکاوە بڵاویكردووەتەوە، دەبێت تاران هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی بکات بۆ دروستکردنی متمانە، پێش هەر رێککەوتنێکی چاوەڕوانكراو، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر رێککەوتنێکی نوێش لەگەڵ ئێران دەبێت تەواوی وردەكاری ژێرخانی ئەتۆمی لەخۆ بگرێت.













گەلەری