PM:12:07:18/04/2025
2292 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی نابێت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان روسیا و ئۆكرانیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، کە تره‌مپ تا ئێستاش ئاره‌زووی گه‌یشتن به رێككه‌وتن ده‌كات، به‌ڵام له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كاری له‌پێشینه‌ی دیكه‌ی هه‌یه و ئاماده‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو،
کە هەرسێ وڵاتی فەڕه‌نسا و بەڕیتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن له زوو
نزیکبوونەوەی پرۆسەی ئاشتی له ئۆكرانیا و هەروەها وتیشی، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌زانین
كه ئایا ئاشتی له ئۆكرانیا به‌دی دێت یاخود نا.