PM:07:02:17/04/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
چەند رۆژێکە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لە سەنتەری دهۆکەوە تا زاخۆ کەوتوونەتە کار، ئێن ئاڕ تیش بەدواداچوونێکی بۆ کردووە، حکومەتی کاربەڕێکەر ٨٢ دانە کامێرای تەنها لەسەر ئەو رێگەیە داناوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگەی دهۆک بۆ زاخۆ کەوتوونەتە کار.
هاوکات، بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ
تی، ژمارەی ئەو کامێرایانەی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر ئەو رێگەیە دایناون، ٨٢
کامێران.
لە بەرامبەریشدا هاوڵاتیان و شۆفێرانیش
دەڵێن، دانانی ئەو کامێرایانە بۆ پڕکردنی گیرفانی بەرپرسانە، نەک پاراستنی
سەلامەتیی گیانی ئەوان.