سەردێڕ:

عێراق؛ ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە

PM:05:02:17/04/2025

1564 جار خوێندراوەتەوە

ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ مانگی ئازار لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە تیایدا ٢٢ هەزار و ٩٦٧ هاوسەرگیری و چوار هەزار و ٩٧٤ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە، کە داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنەکە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، ٢٢ هەزار و ٩٦٧ هاوسەرگیریی لە عێراقدا ئەنجامدراوە، لە بەرامبەریشدا، چوار هەزار و ٩٧٤ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکە، زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیریی لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە بە دوو هەزار و ٣٧٥ هاوسەرگیری، هاوکات، زۆرترین ژمارەی جیابوونەوەش لە ناوچەی کەرخی سەر بە پارێزگای بەغداد تۆمارکراوە کە بریتییە لە هەزار و ٣٥ حاڵەتی جیابوونەوە.















گەلەری