پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٣٠دا نزیکەی ٢٠ ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکات کە ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە بەدیلی نەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لەو کەرتەدا نزیکەی حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خەرجکراوە کە ئەمەش بۆ ئەوە دەکرێت کە هەرێم بخرێتە سەر نەخشەی گەشتیاری لە جیهاندا.
هەروەها بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی گەشتیاری جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا رێژەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی بە بەراورد لەگەڵ
ناوچەکانی دیکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات رێکخراوەکە لە راپۆرتی ساڵانەدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەشتیاران بە رێژەی
٢٦٪ زیاتر لە هەموو ناوچەکانی دیکە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕۆن، بەتایبەت لە دوای
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە.