سەردێڕ:

رەگەزنامەی سلێمانی لەبارەی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

PM:11:09:16/04/2025

2024 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنییەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بە پێویستی دەزانین كە ئاگاداری هاوڵاتییان بكەنەوە لە كاتی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی (حجز الكترونی).

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی (حجز الكترونی) لە رێگای ئەو ئەپڵیكەیشنەوە دەبێت کە بڵاویانکردووەتەوە.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، داواكارن هاوڵاتییان رەچاوی، مۆڵەتی رەسمی بكەن لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەو رۆژانەدا كە پشوون حجزی ئەلیكترۆنی نەكەن و لەبەر ئەوەی لە رۆژانی پشووی رەسمیدا كار لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی ناكرێت.













گەلەری