سەردێڕ:

ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: تەواوکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێم دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی

PM:10:40:16/04/2025

2172 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایگەیاند، هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم باسی لەوەکرد، تێچووی پڕۆژەكی هێڵی ئاسنین ١٠ ملیار دۆلارە و لە ئێستادا لە قۆناغی گفتوگۆكردنی تایبەت بە دیزاینكردنی پڕۆژەكەن.

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم وتیشی، "هیوادارین كابینەی داهاتوو پڕۆژەی هێڵی ئاسنین جێبەجێبكات و ئێمە نییەتی خزمەتكردنمان هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە ئاسانكاریی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دەكات و دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر و دواتر بگەڕێیتەوە و  دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی.













گەلەری