سەردێڕ:

لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

PM:04:36:16/04/2025

5736 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەرگای دانوستانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کراوەیە و رۆژى شەممەش لە بەغدا بۆ ئەو بابەتە کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە دیداری سلێمانی وتی، شەممەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغدا دەکات و لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گفتوگۆدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گریبەستەکانی نەوتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق جیاوازن و دەزانن تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم، بەهۆی شوێنی جوگرافیاکەیەوە زیاترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستییەکی زۆری هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لەئێستادا، سەرقاڵی دانانی میکانیزمێکن بۆ هەناردەکرنەوەی نەوت.

باسی لەوەشکرد، ١٦ دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە و لە بودجەشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دیاریکراوە کە هەرێم بەرهەمیبهێنێت.
وتیشی، 
یاسای بودجه‌ هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ پێدانی باج بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و گه‌ره‌نتی فه‌رمییان بۆ دابین بكرێت.


 













گەلەری