وەزیری پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە مانگی شەش تاقیکردنەەی وەزاری پۆلی ١٢ ئەنجامدەدرێت و دخول عام لە کوردستان نییە و خوێندکار دخول عام نابێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەموو فەرمانبەران و مامۆستایان پێویستە لە کۆتای هەموو مانگێکدا مووچە وەربگرن حەقێکی دارایی خۆیانە.
سەبارەت بۆ دیدارەکەی سلێمانیش
وتی، ئەم دیدارانە گرنگن بۆ ئەوەی بابەتە ناوچەییەکان باسبکرێن.
وتیشی، لە مانگی شەش
تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی ١٢ ئەنجامدەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، داوای
کردووە کێشەی دواکەوتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست چارەسەربکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ
مامۆستایانی میلاک مووچەکانیان وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلە
بەرزکردنەوەی مامۆستایان لە ئێستادا راگیراوە و ناتوانرێت پلە بەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت.