سەردێڕ:

عێراق مووچەی خانەنشینانـی زیاد دەکات

PM:11:51:15/04/2025

3252 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند مانگی داهاتوودا مووچەی خانەنشینانی عێراق زیاددەکرێت و بڕەکەی ئاشکراکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رۆژنامە عێراقییەکان رایانگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پلانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی ئامادەکردووە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا، بەدیاریکراوی لە مانگی حوزەیراندا جێبەجێبکرێت و سەرجەم خانەنشینان دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و لە پلەیەک بۆ پلەیەکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و ئەو بڕە پارەیەی زیاددەکرێت جێگیر نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پێشبینیکراو بۆ زۆرینەی خانەنشینان بریتییە لە ١٠٠ هەزار دینار، بە جۆرێک ئەگەر خانەنشینێک مووچەی ٤٥٠ هەزار دینار بێت ئەوا دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە راستەوخۆ مووچەکەی دەبێتە بە ٥٥٠ هەزار دینار.













گەلەری