سەردێڕ:

هۆشدارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بۆ شۆفێران

PM:10:50:15/04/2025

7180 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ رایگەیاند، ئاگاداری شوفێران و بارهەڵگرەکان دەکەنەوە کە مەبەستیانە رێگای زینی وەرتێ بەکار بهێنن بۆهاتووچۆکردن، بەهۆی بارینی بەفر و بەردەوامی ناسەقامگیری کەش و هەوا ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ رایگەیاند، ئاگاداری شوفێران و بارهەڵگرەکان دەکەنەوە کە مەبەستیانە رێگای زینی وەرتێ بەکار بهێنن بۆهاتووچۆ کردن لەنێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وئیدارەی راپەرین ئێستا بەهۆی بارینی بەفرو بەردەوامی ناسەقامگیری کەش وهەوا ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

وتیشی، بۆسەلامەتی خۆیان و سەرنشینان تا ئاسایی بوونەوەی کەش وهەوا یاخود پاککردنەوەی رێگاکە خۆیان لە هاتووچۆکردن بەرێگای زینی وەرتێ بپارێزن.













گەلەری