PM:09:52:15/04/2025
1740 جار خوێندراوەتەوە
بۆ یەکەمینجار لە مێژوویدا یانەی دهۆک بووە براوەی جامی کەنداو بۆ یانەکان، ئەوەش دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قادسیەیی کوەیتی بردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە یاری گەڕانەوە و کۆتایی جامی کەنداو بۆ یانەکان، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی قادسیەی کوەیتیدا بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار بووە براوەی ناسناوەکە.
هاوکات، یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی عێراق و
هەرێمی کوردستان یانەیەکی کوردستانی و عێراقی ئەم جامە بەدەست بهێنێت.