سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: هەناردەی بەروبوومی زیادەمان یەک ملیۆن و نیو تۆن تێدەپەڕێنێت

PM:09:01:15/04/2025

828 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، هەناردەی بەروبوومی زیادەمان یەک ملیۆن و نیو تۆن تێدەپەڕێنێت وەزارەتەکە بە زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار قەرەبووی جووتیارانی زیانلێکەوتووی کردووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کە وەزارەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی مۆدێرنیزاسیۆن لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ کۆمپانیا و سێکتەرەکان، بە ئامانجی سوودگەیاندن بە جووتیاران و وەبەرهێنەران، وتیشی، بە زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار قەرەبووی جووتیارانی زیانلێکەوتوویان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە چەند بوارێکی سەرەکیدا سەرکەوتوو بووە، دیارترینیان بەدەستهێنانی خۆبژێوی و زیادەڕۆیی لە بەروبومی ستراتیژیدا و ئەمەش یەکێک بووە لە گەورەترین هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم وەزارەتە.

باسی لەوەشکرد، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەناردەی وەزارەت ملیۆنێک و نیو تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی زیادەی تێپەڕاندووە، ئەمەش دەرفەتێکی بەرچاوە بۆ جووتیاران.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم فایلەکانی قەرەبووکردنەوە تەواو بووە، دوای کۆبوونەوەی جووتیاران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوە بەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە پێشکەشکراون، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی لیژنەکە دەکەن سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی قەرەبووکردنەوەکە.

وتیشی، وەزارەتی کشتوکاڵ ئامادەبوو، بەتایبەتی لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەم کەرتە هەبووە، لە رێگەی هاوبەشی بەرفراوانەوە، بەتایبەتی لەگەڵ رێکخراویFAO، کە یەکێک بووە لە هاوبەشە سەرەکییەکانی وەزارەتەکە.

هەروەها، گرێبەستی لەگەڵ ١٣ هەزار ئاوڕێژکەری پیڤۆت کردووە کە رووبەرەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ دۆنمە، ئەمەش دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ گونجاندن لەگەڵ هۆکارەکانی کەشوهەوا.













گەلەری