وابڕیارە ئەمشەو یانەی دهۆک و یانەی قادسیەی کوەیتی لە یاریی کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یەکببنەوە.
یارییەکە کاتژمێر حەوتی ئەمشەو ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە یاریگای دهۆک ئەنجامدەدرێت و یاریگاکە نزیکەی ٢٥ هەزار هاندەر دەگرێت.
یانەی دهۆک تا ئێستا نەبووەتە براوەی جامی
کەنداو و بە بردنەوەی لە یارییەکەی ئەمشەو بۆ یەکەمجار دەبێتە براوەی ئەو جامە.
یاریی یەکەم لە هەشتی ئەم مانگە لە یاریگای
قادسیە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوەچوو و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.