هەرچەندە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو حکومەتی کاربەرێکەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش بکات، بەڵام تا ئێستا دابەشی نەکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مامۆستایانی گرێبەست سەرباری دابەشنەکردنی مووچەکانیان، گرێبەستەکانیان تازە نەکراوەتەوە کە بڕیار بوو لە مانگی یەکی ئەمساڵدا نوێ بکرێتەوە.
هەروەها، مامۆستایانى گرێبەست جەژنیان بە بێ
مووچە بەڕێکرد، تەنانەت مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنى باڵا مووچەی مانگی ١٢ و یەک
و دوو و سێییان وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مامۆستایانى گرێبەستى
خوێندنى باڵا نزیکەى چوار هەزار و ٥٠٠ مامۆستان و مووچەکانیان لەسەر داهاتى ناوخۆی
هەرێمە بەڵام حکومەتى کاربەڕێکەر هاوشێوەى مافەکانی دیکەیان هەر جارە و بە
بیانویەک دەستى دەستیان پێدەکات و ماف و ئیمتیازاتەکانیان پێ نادات.