PM:03:09:15/04/2025
18228 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگهیاند، گۆڕانكاری له دیزاین و رهنگی جلوبهرگی منداڵانی باخچه و قوتابییان دهكهن و ئهو بڕیارهش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ جێبهجێدهكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەرێکەر له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابییان و ئەو كهسانه دەکاتەوە کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن، کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ وەک ساڵانی رابردوو دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، "بەنیازین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ گۆڕانکاریی لە دیزاین و رەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابییان بکەین، وەک ئەوەی لە یاسا و رێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر كهسێك لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن".