PM:07:35:07/12/2025
628 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی کۆمەڵگەی خرابابک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا، بەپێی زانیارییەکان بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش تریش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، رووداوەکە بەهۆی گۆڕینی رێڕەو بووە، شوفێرێک لە سایدی خۆی دەرچووە و لە دوو ئۆتۆمبێلی تری داوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنێكی ٤٥ ساڵان گیانی لەدەستدا، سەرجەم
بریندارەکان ئێستا لە فریاکەوتنی زاخۆ لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەریان بۆ
دەکرێت، تەرمی ژنەکەش گواستراوەتەوە پزیشکی دادی زاخۆ.