سەردێڕ:

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی: لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا چوار بوومەلەرزە عێراقیان هەژاندووە

PM:02:37:15/04/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار بومەلەرزە وڵاتەکەیان هەژاندووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ بوومەلەرزە لە نزیک سنووری باکووری عێراق و باکووری رۆژهەڵات روویانداوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمان کاتدا بوومەلەرزەیەک لە باشووری عێراق و نزیک سنووری کوەیت روویداوە و هیچ زیانێکیان بەدواوە نەبووە.













گەلەری