ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لە بارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی کومەت کرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەو پێشچوونی باش هەبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو، وە لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.
هاوکات، لەبارەی کۆبوونەوەکە چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەپێی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە پارتی سەرۆکی حکومەتی بۆ مەسرور بارزانی و سەرۆکی
هەرێمیشی بۆ نێچیرڤان بارزانی مسۆگەر کردووە.
هەروەها، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دراوە بە یەکێتی و کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی
پەرلەمان دکتۆر میران محەمەد و شاڵاو کۆسرەت دیاریکراون و پارتی لە کابینەی نوێدا ١٣ وەزارەتی بردووە و
هەروەها یەکێتی ٨ وەزارەتی بۆ دانراوە.
بەپێی زانیارییەکان پێکهاتەکانیش داوای
وەزارەتیان کردووە و پۆستی سکرتێری پەرلەمان و وەزارەتی رۆشنبیری لاوان بۆ پێکهاتەکان
مسۆگەر کراوە.
بە پێی ئەنجامی کۆبوونەوەکان گەشبینی هەیە لە
ئایندەیەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێرنێت ئەمەش دوای ئەوەی لە
چەند رۆژی رابردوودا سودانی سەردانی هەرێمی کردوو لەوبارەیەوە هۆشداری دابووە لایەنە
سیاسییەکان.